لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لقی 10ی پارتی دیمكراتی كوردستان ده‌كات.

مه‌لارسول سیتكانی:راگه‌یاندنی لقی سۆران

پێش نیوه‌ڕۆی11/11/2010پێنچ شه‌ممه‌ شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێز(مه‌لاخالدمه‌له‌كی)به‌رپرسی لق وبه‌ڕێزان(مه‌لاویسی مه‌لاسعید,مه‌لامصگفی باپشتی,مه‌لاخدرخه‌لیفانی,مه‌لارسول گه‌زنه‌ی ,مه‌لاملحم گه‌ردی,مه‌لاخالدئالانی,مه‌لارسول سیتكانی)كارگێران وئه‌ندامانی لق وبه‌رپرسی ناوچه‌كانی سۆران وچۆمان ودیاناسه‌ردانی لقی 10ی پارتی دیمكراتی كوردستانیان كردوله‌لایه‌ن به‌رپرسی لق به‌رێزكاك(علی حسین) وكارگێرانی لق به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا,له‌دانیشتنێكدابه‌رپرسی لقه‌كه‌مان به‌ناوی زانایانی سنوره‌كه‌ ستایش وده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی لقی 10ی پارتی دیمكراتی كودستان كردبۆئه‌وهه‌ماهه‌نگی وهاوكاری وپالپشتی كردنه‌یان بۆزانایان و ئاماده‌بونیان له‌پرسه‌وبۆنه‌ئاینیه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی كێشه‌وگرفته‌كانی زانایان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ,له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ كاك(علی حسێن)به‌رپرسی لق به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌كاروچالاكیه‌كانی رۆژانه‌وچاره‌سه‌ركردنی چه‌نده‌هاكێشه‌وگرفتی هاوولاتیان له‌لایه‌ن لقه‌كه‌مانه‌وه‌هه‌لسه‌نگاندو رۆل وماندوبوونی زانایانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ی به‌رزنرخاند ,هه‌روه‌هاله‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدائاماژه‌ی به‌خه‌بات وتێكۆشانی زانایانداله‌هه‌ردوبواری ئاینی و نه‌ته‌وه‌ی و وتی خۆشحالین كه‌ده‌بینین زانایانی ئێمه‌ش وه‌ك هه‌مووزانایانی تری دونیالایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییان فه‌رامۆش نه‌كردوه‌وهه‌میشه‌ تێكه‌لی ئێش وئازاره‌كانی ملله‌ته‌كه‌یان بوونه‌وخاوه‌ن هه‌لوێستی مه‌ردانه‌ن له‌به‌رامبه‌رناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان وبه‌بیستنی ووتاره‌كانیان به‌تایبه‌ت ووتاربێژانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ دلخۆش ده‌بین كه‌هه‌ست ده‌كه‌ین ئاستی رۆشنبیری وتێگه‌یشتنیان له‌جیهانی تازه‌ زۆربه‌هێزه‌.له‌كۆتایدادوپاتی كرده‌وه‌كه‌ئاماده‌ین به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك خزمه‌تی مامۆستایانی ئاینی خۆمان بكه‌ین وپشتیان بگرین بۆزیاتربه‌ره‌وپێش بردنی ره‌وشی ئاینی ونه‌ته‌وه‌ی له‌كوردستان .