پرسەو هاوخەمی.. مامۆستا مەلا عبدالله محمد عزیز هەرتەلی کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ بەیانی 2ی1ی2021 مامۆستا مەلا عبدالله محمد عزیز هەرتەلی زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالله محمد عزیز هەرتەلی


بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی و زاناو دیندارو سادەو دڵسۆز (مامۆستا مەلا عبدالله محمد عزیز هەرتەلی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


2ی1ی2021