ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: بەرزكردنه‌وه‌ى نرخ به‌ زیانى ئابووریی هاووڵاتییان حەرامە

 سەبارەت بە گرانکردنی بازاڕو کاڵاو پێداویستیەکانی هاوڵاتیان بە پێی ئەو گۆرانکاریانەی سەبارەت بە دراوی عیراقی بەرامبەر دلاری ئەمریکی روویداوە.


لەو بارەوە زانایانی ئایینی لەرێی لێدوان و پەیامی مینبەرو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیان بەردەوام ئامۆژگاری بازرگان و فرۆشیارانیان کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری یەکتر بن بۆ تێپەراندن و کارئاسانی لەم دۆخەدا.


لەو بارەوە بەرێز د. عیرفان رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێمی کوردستان، دەڵێت "ئایینی پیرۆزی ئیسلام، هەمووکات جەختی کردووەتەوە لەوەی پێویستە ئێمە ئاسانکاری بۆ خەڵک بکەین، بەتایبەتی لەم بارودۆخەدا".


 وتیشى:"هەرکەسێک نرخی کاڵاکانی بەرزبکاتەوە بەجۆرێک زەرەر لە باری ئابووریی هاووڵاتییان بدات، حەرامە و رێگەپێدراو نییە، لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، کڕین و فرۆشتنمان هەیە بەمەبەستی قازانجکردن، بەڵام ئەو قازانجە (دەبێت) لە چوارچێوەیەکدا بێت، زەرەر بە هاووڵاتییان نەگەیەنێت لە هەرشوێنێک بن، بۆیە داوا لە هەموو فرۆشیارە بەڕێزەکان دەکەین، رەچاوی بارودۆخی هاووڵاتیان بکەن".