جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان لەپرۆسەی حەجی ئەمساڵ رازیە.

مەریوان نەقشبەندی – سعودیە

مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە ئێستا بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لەشاری مەككەی عەرەبستانی سعودیەیە،رایگەیاند بەشێوەیەكی گشتی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تائێستا سەركەوتوە و حاجیانی هەرێم گلەییەكی ئەوتۆیان لەبەرپرسانی حەج و موفتی و مورشیدەكانی حەج نەبوە، بەڵام تەئكیدیشی كردەوە كە دەكرێت سودێكی نەتەوەیی زیاتر لەپرۆسەی حەج وەربگرین و پێشنیار دەكەم لەساڵانی داهاتوودا ئامادەكاری باشتر و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی بەبەرنامەیەكی دەوڵەمەندتر فەریزەی حەج ئەنجام بدرێت و لەپاڵ ئەم فەرزەی ئیسلامدا دەسكەوتی نەتەوەیش بەدی بێنین.