لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

 ئەمرۆ 17ی1ی2021 بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا عبداللە دەروەكۆتری بەرپرسی لق و ئامادەبونی سەرجەم كارگێڕان و بەر پرسی ناوچەكان کۆبونەوەی ئاسایی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان ئەنجامدرا .


سەرەتا دەست خۆشی لەکارو چالاکیەكان کراو  پاشان تەئكید لەسەر  یەكڕیزی و برایەتی نێوان زانایان بەگشتی و ئەنجومەنی لق بەتایبەت كرایەوە.


 لەتەوەرێكی تردا ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان و زانایان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، پاشان بەچەند بڕیارێك كۆبونەوە كۆتایی پێھات.


راگەیاندنی لقی رانیە