سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو قائیمقامیەتی قەزای سۆران و رواندوز دەکات

ئەمرۆ 28ی1ی2021 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی سەردان و پیرۆزبایی دەستبەکار بوون سەردانی هەردوو قائیمقامیەتی قەزای سۆران و رواندوزی کرد.


سەرەتا سەردانی قائمیقامیەتی سۆرانی کردو لە لایەن بەرێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب بە گەرمیەوە پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای ئاراستە کردنی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون و هیوای سەرکەوتن، باسی لە گرنگی بەرپرسیارێتی و خزمەتی هاوڵاتیان و سەروەربوونی یاساو فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی سۆران و دەوروبەر کردو پاڵپشتی یەکێتی زانایانی بۆ هەر کارو هەنگاوێک کە لە خزمەتی خەڵک بێت دووپات کردەوە.


دواتر سەردانی قائیمقامیەتی قەزای رواندوزی کردو لەلایەن بەرێز ئەحمەد قادر قائیمقامی شارەکە هاتە پێشوازی کردن و لەدانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئاراستە کردو هیوای خواست لە کارو بەرنامەی ئایندە سەرکەوتوو بێت، هەروەک لە گفتوگۆی نێوان هەردوولا چەند پرس و بابەتێک گەنگەشە کراو پاڵپشتی یەکێتی زانایانی بۆ هەر هەنگاوێک لە بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی هاوڵاتیان دووپات کردەوە.


شایەنی باسە هەردوولا لە دانیشتنەکەدا خۆشحاڵی خۆیان بە سەردان و بەسەرکردنەوەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەربڕی.