راگەییندراوێک لە رادیۆی زانایانەوە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندیەوە

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بیسەرانی رادیۆی دەنگی زانایان


خەڵکی خۆشەویستی کورستان


بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی زانایان پیرۆزبایی لە خۆمان و ئێوەی بەرێزو سەرجەم زانایانی بەرێزی ئایینی دەکەین و هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازین. لە ماوەی رابردوو رادیۆی دەنگی زانایان لەرێی بەرنامەی جۆراوجۆری ئایینیەوە خزمەتێکی گرنگ و گەورەی کردووەو دڵنیاین هەوادارانی ئەم دەنگە پاکەی بانگەوازی ئایینپەروەری و هەستی نیشتمانی سوودیان لێ وەرگرتووە.


لە ساڵی ئایندە بە هەمان گڕوتین و هەڵوێستی میانڕەوی و ئاوێتە بە خزمەتی کۆمەلگە بەردەوام دەبین و بە هەوڵ و کۆششی زانایانی ئایینی درێژەپێدەری کاروانی زانست و رۆشنبیری ئیسلامی دەبین .. دووبارە ئەم ساڵیادە پیرۆز دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین یارمەتیدەرمان بێت لە هەنگاوەکانی داهاتوو..


بەرێوەبەرایەتی رادیۆی دەنگی زانایان


 ٤ی۲ی۲٠۲۱