لقی رانیەی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەست بەکار بوون لە بەرێوەبەری نوێی ئاسایشی راپەرین دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦—٢—٢٠٢١ وەفدێكی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان كە پێكھاتبوو لە بەڕێز مامۆستا عبداللە دەروەكۆتری بەرپرسی لق و بەشێك لە كارگێڕانی لق بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەكاربونی بەرێوەبەری تازەی ئاسایشی ڕاپەڕین بەڕێز كاك ھەژار مام باپیر  سەردانی ئاسایشی ڕاپەڕینیان كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران .


وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی باس لەھەماھەنگی نێوان ئاسایش و زانایان كرا بەمەبەستی بەردەوامی بەرقەراربونی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە و  لەو بارەشەوە ڕۆڵی زانایان بەرز نرخێنرا .