دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئایینی به‌ناوی مامۆستا مه‌لا سامان له ناوچه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش تووشی كێشه‌یه‌ك بوویه‌وه‌و، له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ پشتیوانی مامۆستا له رووی یاساییه‌وه، ده‌ستی به ههوڵو كاره‌كانی خۆی كرد، به‌تایبه‌تی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست بوو به كاری پیشه‌یی مامۆستا، له كۆتاییدا تواندرا مامۆستا بێ گرفت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه تێبپه‌ڕێت.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سوپاسی ئاسایشی بهردهڕهشو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێی كرد بۆ هاوكاری‌و پشتیوانی ته‌واویان. ده‌ستخۆشانه‌شی له لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان كرد له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی نوێنه‌ریان له‌گه‌ڵ مامۆستا.
|