لقی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

ئەمڕۆ 16/2/2021 بە سەرپەرشتی بەڕێز ماموستا مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکەمان و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سنوورمان کۆبوونەوەی ئاسایی لەسەر چەند تەوەرێک بەڕێوەچوو:


_ سەرەتای کۆبونەوە سەرکۆنەی هێرشی موشەکەکانی هەوڵێر دەکات   .


- بەرپرسی لقەکەمان باسکردنی کۆبونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و کۆبونەوی وەزارتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان لە سەرئاستێکی باڵا بۆ ئامادەبوان باس کرد.


- باسکردنی ڕێکخستنی زیاتری زانایانی ئایینی سنوورەکەمان .


- بەرپرسی لقەکەمان سوپاسی سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی کرد لە هەمبەر دڵسۆزی و ماندیبوونیان .


- خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی فتوای هەرێمی کوردستان.


- وە باسکردنی چەند تەوەرێکی ترو سەرنج و تێبینیەکانی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە.