ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل روون دەکاتەوە

رۆژی 15ی2ی2021 ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل روونکردەوە، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل له‌ سه‌ر سه‌ربانی ماڵان و شوێنی نیشته‌جێبوون و باڵه‌خانه‌كان.


لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: دانانی ئه‌و تاوه‌رانه‌ دروسته‌ به‌ڵام به‌ مه‌رجى ئه‌و ستاندارو ڕێكارانەی‌ كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانی ئه‌م بواره‌  دیاریان كردوون دابنرێن و هیچ به‌رتیل و واسیته‌یه‌ك نه‌كرێت بۆ دانانی ئه‌و تاوه‌رانه.‌


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26565