لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات

 ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی 2021/2/21 بەسەرپەرشتی بەڕێز (ماموستا مەلا تحسین خۆشناو) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان


 ( لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان) کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا ، لەو کۆبونەوەیە سەرەتا بەرپرسی لق باسی لە کارو ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتی یەکێتی زانیان کردوو تیشکی خستە سەر دواین کۆبونەوەی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی کە لە 2021/2/15 لە شاری هەولێر لە بارەگای سەرەکی زانایان بەسترا دواتر باسی ناوەرۆکی ئەو کۆبونەوەی کرد کەسەر کردایەتی زانایان بە سەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر عبداللە سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە گەڵ ستافی وەزارەتی ئەوقاف بە سەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف لە هەمان ڕۆژ ئەنجامیاندا شایەنی باسە لەم کۆبونەوەیەدا بەڕێز سەڕۆکی یەکێتی زانایان بوێرانەو لێزانانە تەئکیدی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و ئەوقاف کردەوە و پەنجەی دانا لە سەر ئەرک و مافی زانایان و گلەیی و گازندەی زانایانیشی گەیاندە وەزارەتی ئەوقاف ،


سەرۆکی زانایان خۆیو ڕێکخراوی زانایانی هەژمارکرد بەداکۆکی کاری تەواو بۆ مافی زانایان ،


هەر وەها لە کۆبونەوەی لق بڕیار درا بەدەست پێکردنەوەی سمینار لە ڕۆژانی پێنج شەم لە بارەگای لق وەکو ئەوەی پێشان هەبوو،


هەروەها دیاری کردنی لیژنەیەک بۆ پێداچونەوەی ئەو هەماهەنگیەی کە هەبوو لە گەڵ دامو دەزگاکانی شقلاوە بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شقلاوە ،


هەر لەم کۆبونەوەیەدا کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەکان کۆبونەوەکەیان زیاتر دەولەمەند کرد بەچەند پێشنیارو سەرنج و ڕەخنەو تێبینیەکانیان هەروەها دەست خۆشی و پالپشتی خۆیان ڕاگەیاند بۆ هەموو ئەو هەولانەی کە سەرۆکی زانایان ئەیدات.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕ لقی شقلاوەی زانایان و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق