لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ 21ی2ی2021وەفدێكی لیژنەی ئەوقافی پەڕلەمانی كوردستان سەردانی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایانی ڕانیەیان  كرد كەپێك ھاتبون لە ڕێزان مامۆستا احسان جێگری سەرۆكی لیژنە و مامۆستا وەیسی و مامۆستا فيصل عباس ئەندامانی لیژنە و كاك حاجی ھێرش فقێ حسن ئەندامی لیژنە و بەرپرسی نوسینگەی پەڕلەمانی كوردستان لەڕانیە، ئەمەو لە لایەن بەڕێز مامۆستا ملا عبداللە دەروەكۆتری بەرپرسی لق و بەڕێزان كارگێڕان و ئەندامانی لق پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا.


لەدانیشتەكە دا گفتوگۆی چڕكرا دەربارەی پرسی دامەزراوەی دینی لەھەرێمی كوردستان، و ھەماھەنگی نێوان یەكێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و لیژنەی ئەوقافی پەڕلەمان بە پێویست زانرا.


لەتەوەرێكی تردا داواكرا كە لیژنەی ئەوقاف ڕۆڵی خۆی ببینێ لە كردنەوەی بەشی پەروەردەی ئیسلامی لەزانكۆی ڕاپەڕین چونكە ناوچەكە فراوانە و گەنجانێكی زۆری ناوچەكە بۆ تەواوكردنی خوێندی ئیسلامی ناچارن ڕو لەشارەكانی تری ھەرێم و دەرەوەی وڵات بكەن، لەكاتێكدا كادیری زانستی و ئەكادیمی تەواو لە سنورەكە ھەیە.


ھەر لەدانیشتنەكەدا باسی دامەزراندنی دەرچوانی كۆلیژەكانی شەریعە و دەرچوی حوجرەكان و مەسەلەی لادان و ڕاگرتنی وتاربێژان لە وتاردان و ئاسانكاری مۆڵەتی خوێندنی باڵا بۆ زانایان و ھەمواركردنەوەی مەرجەكانی كردنەوەی حوجرەی مزگەوت كە ڕەمزی سەروەری كوردستانن بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان كە لەبەرژەوەندی خوێندن و زانستەشەرعیەكان بێت گفتوگۆی لەبارەوەكرا و پاشان وەفدی میوان بەڕێزەوە خوا حافیزیان لێكرا.