شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات

ئەمرۆ 25ی2ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر ملا حسن مرۆ و مامۆستا مەلا حسن قادیانی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا عیماد مەلا فائز ئەندامی سەرکردایەتی سەردانی بەرێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەشاری هەولێر کردو بە گەرمیەوە لەلایەن سەرۆک و بەشێکی ئەندامانی سەرکرایەتی بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دانیشتنەکەدا شاندەکە پیرۆزبایی تەواو بوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و هەڵبژاردنی مامۆستا عەلی باپیر وەک سەرۆکی کۆمەڵی ناوبراو ئاراستە سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی کردو هیوایان خواست ئەو دەسپێک و قۆناغە تازەیە ببێتە مایەی هەنگاونان بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ خزمەتی کوردستان.


لە بەشێکی تری دانیشتنەکە باس لە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کراو جەخت لەوە کرایەوە کە هەموومان لەبەردەم هەنگاوە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان ئەرک و بەرپرسیارێتیمان هەیە.


لەلایەن خۆشیەوە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان سوپاسی خۆی سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری کردو خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی.