لقی پشدەری یەکێتی زانایان سمینارێک ساز دەکات

لە درێژەی کارو چالاکیەکانیدا ئەمڕۆ لقی پشدەری یەکێتی زانایان سیمینارێکی بۆ زۆر بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر خالد محمد ساڵح ڕێکخست، دەربارەی ئەحکامەکانی مامەڵە کردن بە دراوو ئاڵتونەوە لە بازاڕەکانی هەرێم، کە تایبەت بوو بە زانایانی ئاینی و برایانی مامەڵەکار بە دراو و زێڕنگەرەکانەوە، دەستپێکی سیمینارەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەسیپێکرد.


دواتر بەڕێز مامۆستا ئەحمەدی خانەقا وتەی بەخیێرهاتنی خوێندەوە، پاشان لەلایەن مامۆستا علی هێرۆییەوە مەبەستەکانی پشت سازکردنی ئەم سیمینارە خرانە ڕوو، پاشان لەلایەن بەڕێز مامۆستا مەلا جەمال بەرپرسی لیژنەی فتوای قەڵادزێوە سیڤی بەڕێز دکتۆر خالد خوێنرایەوەو بانگهێشتی بەڕێزیانی کرد بۆ سەر ستەیج.


لە کۆتایشدا سوپاسنامەو پێزانین درا بەو بەڕێزانەی کە لە سیمینارەکە بەشدار بوون لە برایانی مامەڵەکار بە رداو و ئاڵتونەوە، لێرەوە بە تایبەت سوپاس و پێزانینمان دەردەبڕین بۆ بەڕێز کاک حاجی خالد خاوەنی نوسینگەی سەردەشت کە سپۆنسەری ئەم سیمینارەی کرد.


ڕاگەیاندنی لق