يەکێتی زانايانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە

وەک ديارو ئاشكرايە لاى هەمووان رێژەی تۆمارى ڤايرۆسى كۆرونا لەوڵاتان جێگير نيەو هيێشتا هيچ لایەنێکی پەيوەندار کۆتایی ئەم نەخۆشيەی رانەگەياندووە، لە كوردستانی خۆشمان بەهۆی ئەم ڤايرۆسەوە تا ئێستا هەزاران كەس بووەتە قورباني، بۆيە لەروانگەی هەستكردن بە بەرپرسيارێتى رايدەگەيێنين:


یەکەم: تكامان وايە مامۆستايانی بەرێزی ئايينی وەکو پێشتر هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ زیاتر هۆشياركردنەوەی كۆمەڵگە و هاوڵاتيان، بەتايبەتی نوێژخوێنان كە زياتر پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن، مزگەوت بەردەوام پێشەنگ بووەو شوێنی خواپەرستي و پەروەردەی ئايينيە، دەبێ لەوەشدا نوێژخوێنان و موسڵمانان پێشەنگ بن و سەلامەتی يەكتری لەبەرچاوو بگرن و لە ئاست بەرپرسيارێتي ئيمانی و ويژدانی و ئينسانی دابن.


دووەم: داوايەكی دڵسۆزانەش لە هاوڵاتيانی خۆشەويستی كوردستان دەكەين هەوڵی خۆپارێزی و جێبەجێ كردنی رێنماييە ئيداری و تەندروستيەكانی پەيوەست بەسەلامەتی بدەن و تەشەنە کردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونای نوێ بە هەند وەربگرن، چونكە سەلامەتی گيانی هاوڵاتی لە روانگەێ ئيسلامەوە لەسەرووی هەموو شتێكەوەيە.


بەئومێدی ئەوەين خوای گەوە هەموو لايەكمان سەلامەت بکات و شيفای بە خێری تووشبووان بدات و كوردستانی ئازيزمان لەو بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشيە بپارێریت.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


18ی3ی2021