لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات

ئەمرۆ پێنج شەممە 15ی7ی2021 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( چۆنیەتی قوربانی کردن و خێرو پاداشتەکەی و مەرجەکانی قوربانی) کرا.


پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز (مامۆستا مەلا تحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان) بەناونیشانی (چۆن قوربانی بکەین) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


مەلا زهرالدین خەیلانی - راگەیاندنی لقی شەقڵاوە