شاندێکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 26ی7ی2021 شاندێكی لێژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی  لەپەرلەمانی كوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كردو لە لایەن بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی پێشوازی کران.


لەدانیشتنێكداباس لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە كاروباری زانایانی ئایینی و رەوشی پێكەوەژیانی ئایینی لەھەرێمی كوردستان و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولاو هەماهەنگی و چەند پرسێکی یاسایی بەتایبەت ئەو بابەتانەی رەهەندی ئایینیان هەیە کرا.


لە لایەن خۆیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی بەناوی یەكێتی زانایان سوپاسی ھەماھەنگی و ھاوكاری لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستانى كرد بۆ ھەماھەنگی بەردەوام و ھیوای خواست ئەم دیدارانە بۆ خزمەتكردنی مامۆستایانی ئایینی و بەرەو پێش بردنی رەوشی ئایینی لەھەرێمی كوردستان بەردەوام بن.


شایەنی باسە شاندەکە پێکهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا مەلا ئیحسان رێکانی جێگری سەرۆکی لێژنەو مامۆستا وەیسی مەلا سەعید بڕیاردەری لێژنەو مامۆستا مەلا جیهاد بێسفکی و کاک فەیسەل عەباس ئەندامانی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان.