سەرۆکی یەکێتی زانایان و وەزیری ئەوقاف چەند دام و دەزگایەکی سۆران بەسەر دەکەنەوە

ئەمرۆ 7ی9ی2021 لەدرێژەی سەردانەکەیاندا بۆ شاری سۆران وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و قایمقامیەتی قەزای سۆرانیان کرد.


بەڕێز د. پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەڕێز د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەڕێز د. دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێز مامۆستا ملا خالد مەلەکی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و بەڕێز د. پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران  سەردانی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و قایمقامیەتی قەزای سۆرانیان کرد.


لەدانیشتنەکاندا باس لە رەوشی ئایینی سنوورەکەو هەماهەنگی و چەند پرس و بابەتێکی گرنگ و پەیوەست بە دۆخی سۆران گفتوگۆی لەبارەوە کرا.