یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف چەند پرسێک لەگەڵ وەزراەتی رۆشنبیری و لاوان گەنگەشە دەکەن

 رۆژی 6ی9ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی شاندێکی یاوەریان سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانیان کردو بە گەرمیەوە لەلایەن بەرێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەت بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دیداێکی دۆستانەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە دۆخی راگەیاندنەکان و ئەرکی وەزارەتی ناوبراو میدیا بەگشتی و بابەتی ئازادی و بەزاندنی سنوورەکانی دابی گشتی و یاسا پەیوەندارەکان و بابەتی سوکایەتی و تەشهیرو بەرنامەی ئاست نزمی هەندێ کەناڵ کراو، تەئکید لە پێویستی کاراترکردنی رێنماییەکان بۆ کاری رۆژنامەوایی و کەناڵەکانی راگەیاندن کرایەوە، چونکە زۆر جار لە هەندی کەناڵ بابەت و فلم و بەرنامەی نەگونجاو و نەشیاو لەگەڵ داب و نەریتی کومەڵگەی کوردی بڵاو دەکرێتەوەو کاریگەری خراپ لەرووی کۆمەڵایەتی و کاردانەوەو نیگەرانی لەناو کۆمەڵگە لێ دەکەوێتەوە.


لەو پێناوە باس لەوە کرا پێویستە هەرسێ هەماهەنگیەکانیان بەردەوام بێت لەپێناو دۆزینەوەی رێچاری گونجاو و دانانی ستراتیژێکی هاوبەشی پەیوەست بە دۆخ و تایبەتمەندی کوردستانەوە، بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە بەهاو نەریتە رەسەکانی کۆمەڵگەی کوردی بکەن و ئاشتی کیان و کۆمەڵگەو پایەو تایبەتمەندی خێزان و تاکی کورد پارێزراو بێت و نەکەونە ژێر کاریگەری نێگەتیڤ و بەرنامەی نارێکەوە.