وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 21ی9ی2021 د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە یاوەری زیندین مه‌ولوود، بریکاری وەزارەت، بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی (51) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی سەردانی بارەگای یەکێتی زانایانی کرد.


وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەناوی "مسرور بارزانی"، سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایان کرد، ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی و بەردەوام بوونی بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خواست.


یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان وه‌ك رێکخراوێك لەسەر راسپاردەی رابەری شۆرشی کورد "مەلا مستەفای بارزانی"، له‌ 21ی ئه‌یلوولی 1970 دروست بووەو خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەرییە و رۆڵی کارایان لە خەبات و شۆڕشەکانی و کوردستان و ئایینپەروەوری و نیشتمانپەروەریدا ھەبووە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سوپاسی یەکێتی زانایان ئاراستەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و لەرێی ئەویشەوە سوپاسی سەرۆکی حکومەتی رێزدار مەسرور بارزانی کرد بۆ پەیام و رێزی بۆ یەکێتی زانایان لە هەرێمی کوردستان.