شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ ئەمرۆ 22ی9ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر مەلا حسن مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لەبەرێزان د.عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو محسن نەجیب جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو کەنعان خەیلانی سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کرد.


شاندەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی تێپەڕبوونی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و بەرزنرخاندنی رۆڵ و کاریگەری زانایانی ئایینی لە بەهێزکردنی سەقامگیری و هۆشیاری کۆمەڵگەو پەرەدان بە رەوشی ئایینی لە هەرێمەوە بوو.


لە دیدارەکە کۆمەڵێک پرس و بابەتی هەنوکەیی و پەیوەست بە هەردوولا قسەو باسی لێوە کراو تەئکید لە هەماهەنگی و بوونی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە.