شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف دەکات

ئەمرۆ 4ی10ی2021 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مەلا حسن مرۆ و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکار بوون، سەردانی بەرێز مامۆستا فارس جەوهەر ئاژگەیی بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد.


لە دانشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان بەناوی مەکتەبی تەنفیزی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێز بەرێوەبەری گشتی کردو ئاماژەی بە پێویستی هەماهەنگی و خزمەتی پتری زانایان و رەوشی ئایینی لە کوردستان کردو هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی دیوان وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین، سوپاسی شاندەکەی کردو پاڵپشتی یەکێتی زانایانی لە کارو هەنگاوەکان بە گرنگ وەسف کردو تەئکیدی لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش کردەوە.