شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بریکاری وەزارەت کۆ دەبێتەوە

ئەمرۆ 4ی10ی2021 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مەلا حسن مرۆ و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و د.لوقمان جامیعی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتواو مامۆستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێر بەجیا لەگەڵ بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوونەوە.


لە دانشتنێکدا هەردوولا باسیان لە دوا پێشهات و پرسە هەنووکەییەکان و رەوشی ئایینی و زانایان کردو، وە هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و خزمەتی پتری دۆخەکە لە کوردستاندا.


شایەنی باسە هەر لە دانشیتنەکاندا باس لەهەندێ بابەت و پرسی پەیوەست بە زانایان و رەوشی مزگەوت و چۆنیەتی ئیدارەدان و رۆڵی زانایان لە هەمبەر هۆشیاری و سەقامگیری کۆمەڵگە جەختی لێ کرایەوە.