هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی لە بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ 5ی10ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لەشاری بەشداری کرد لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی، کە لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا تاهیر بەحرکەیی بەخشرایە بەرێز مامۆستا مەلا فەلاح سماقەیی.


دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆزو پێشکەشکردنی چەند وتارو سروود و پەخشانێک لەو مەراسیمە، بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی وەک سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کرد.


لە وتارەکەیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان دەست خۆشیەکی گەرمی ئاراستەی بەرێز مامۆستا مەلا تاهیر بەحرکە کردو پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامەوەرگر کردو باسی لە گرنگی و پێگەی مەلایەتی و رۆڵی زانایانی کورد لەخزمەتی علومی شەرعی کرد، کە هەمیشە جێدەستی کۆشش و بەرهەمیان دیار بووەو لەسەر رێڕەوێکی دروست و رەسەن و زانستی خەڵکیان پەروەردەو پێگەیاندووە.


هەر لە وتارەکەی پەیامێکی ئاراستەی فەقێ و قوتابیانی ئایینی کردو گوتی: ئێوە رێگایەکی پیرۆزتان گرتیتە بەرو بۆیە تەنها خەریکی عیلم و زانست  بن،  چونکە خەڵک چاوی لەدەستی ئێوەیە، وە دەبێ ئامۆژگاریکارێکی جوان و باش بن بەنەرم ونیانی قسە لەگەڵ خەڵک بکەن، چونکە ئەو دینە ئەمانەتە لای ئێمە، لەو سۆنگەوە چەند نمونەیەکی خستە ڕوو، کە زانایانی پێشین ئامانجیان خزمەت بووەو لەو سۆنگەوە هەمیشە شانازی بە زانایانمان دەکەین.