لقی پشدەری زانایان پێشوازی لە بەرپرسی ئاسایشی قەڵادزێ و هەڵشۆو بەڕێوەبەرو مامۆستایانی خوێندنی ئیسلامی دەکات

رۆژی سێ شەممە ۱۰/٥/ ۲۰۲۱ بەڕێز بەرپرسی لق مامۆستا ئەحمەدی خانەقا بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا مەلا علی ئاوەژەیی جێگری لق و بەشێک لە کارگێڕانی لق پێشوازیان کرد لە بەڕێز کاک علی مام جوتیار بەڕێوەبەری ئاسایشی قەڵادزێ و بەڕێز کاک عەبباس سەلیم بەرپرسی ئاسایشی هەڵشۆ، دوای بەخێرهێنان بەڕێز کاک علی مام جوتیار تەئکیدی لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری زانایانی ئاینی کردەوەو بەڵێنیدا هەموو کاتێک گوێڕایەڵی ئامۆژگاری مامۆستایانی ئاینی بێت و ڕۆڵ و پێگەو کاریگەریان لەبەر چاو بگرێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز بەرپرسی لق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانەو دووپاتیکردەوە کە بەردەوام زانایانی ئاینی لە خەمی دین و ژین و ئەمن و ئاسایشی هاووڵاتیانن و خۆیان بە پارێزەری ئاسایشی دەڤەرەکە دەزانن، دواتر بەڕێز کاک علی مام جوتیار سەردانی هۆبەی لیژنەی فتوای کردوو لەوێش لەلایەن مامۆستا مەلا جەمال لێپرسراوی لێژنەی فتواو ئەندامانی لیژنەی فتواوە پێشوازی لێکرا، بەڕێز کاک علی ڕۆڵی لیژنەی فتوای بەرز نرخاند لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ئاڕاستەکردنێکی دروستی کۆمەڵگا، دواتر بەڕێزەوە میوانەکان بەڕێخران، هەر هەمان ڕۆژ بەڕێز بەرپرسی لق و بەشێک لە کارگێڕە بەڕێزەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێوەبەرو بەشێک لە مامۆستایانی خوێندنگای ئیسلامی پشدەر، لە دانیشتنێکدا باسی کێشەو گیروگرفتی بەردەم خوێندنی ئیسلامی کرا، بەڕێزیان بەڵێنی بە مامۆستایان دا هەموو کاتێک پشتیوان و داکۆیکاری خوێندنی ئیسلامی و مامۆستا بەڕێزەکانی بێت.


ڕاگەیاندنی لق