سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات

ڕۆژی 12ی10ی2021 بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر  بەشدارى لە مەڕاسيمی بەخشينی بڕوانامەی زانستی (الإجازة العلمية) کە لەلايەن بەڕێز مامۆستا شێخ ئەمجەد خوڕاسانی بەخشرايە مامۆستا هەژار زەکی كرد.


لەو مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو تيشکی خستە سەر ڕۆڵ و پێگەی حوجرە لە ڕابردوو و ئێستادا لە هەمبەر خزمەتکردنی ئاينی پيرۆزی ئيسلام و پێگەياندنی سەدان گەورە زانای ئايينی بە رێڕەوێکی دروست و زانستی و سەردەمیانە، هەروەها لە گرنگی و رۆڵی زانایانی کورد لەخزمەتی علومی شەرعی کرد، کە هەمیشە جێدەستی کۆشش و بەرهەمیان دیار بووەو لەسەر رێڕەوێکی دروست و رەسەن و زانستی خەڵکیان پەروەردەو پێگەیاندووە.


لە بەشێکی تری قسەکانی وتی: ئەو دینە ئەمانەتە لای ئێمە، لەو سۆنگەوە چەند نمونەیەکی خستە ڕوو، کە زانایانی پێشین ئامانجیان خزمەت بووەو لەرێی پەیامی دروستی ئیسلام خزمەتی گەل و وڵاتیان کردووە، کە هەمیشە ئەو هەست و هەڵوێستە شانازی بە زانایانمان دەکەین، دواتر رووی کردە فەقێ و قوتابیانی ئایینی و گوتی: ئێوە رێگایەکی پیرۆزتان گرتیتە بەرو بۆیە تەنها خەریکی عیلم و زانست  بن،  چونکە خەڵک چاوی لەدەستی ئێوەیە، وە دەبێ ئامۆژگاریکارێکی جوان و باش بن بەنەرم ونیانی قسە لەگەڵ خەڵک بکەن و ببنە نمایندەیەکی باش بۆ بەرەو پێشبردنی رەوشی دینداری لە هەرێمی کوردستان.