د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات

رۆژی 16ی10ی2021 بەرێز د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لەرێی بەرنامەی زوومەوە بە توێژینەوەیەک بەشداری لە شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی ئایینی و قوتابخانە ئیسلامیەکان لە تورکیا کرد، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و زانای ئایینی لە ناوخۆی تورکیاو بەشێکی وڵاتانی ئیسلامی تێیدا بەشدار بوون.


دوای دەسپێک و کرنەوەی دیدارەکە بەرێز د.عیرفان رەشید وەک دووەم کەس و توێژەر بابەتەکەی بە ناونیشانی (ماذا یعمل لٳزالة السلبیاة في الحیاة العلمیة والدینیة والاجتماعیة التي انقطعت بسبب وباء كورونا) پێشکەش کردو تێیدا تیشکی خستە سەر ناوەرۆکی بابەتەکەو لەو سۆنگەوە گشتگیری شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام و پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی ژیانی مرۆڤایەتی لەچوارچێوەی چەند بنەمایەک خستەڕوو.


پاشان لایەنی جیاکاری لەبڕیارەکانی شەرع لەهەندێ حاڵەتی تایبەت، دواتر تیشکی خستنە سەر لایەنی خواپەرستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و ئەو لەمپەرانەی کەلەسەردەمی کۆرۆنا دروست بوون، لەگەڵ هەنگاوە کاراکان بۆ ڕەواندنەوەی لەمپەرەکان یان بەدیل بۆ ئەو بابەتانەی کە ناکرێ لەژیانی خەڵکی جیابکرێنەوە.