شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 19ی10ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە شاندێکی عەتەبەی حوسەینیەی موقەدەسەی کەربەلا بە سەرۆکایەتی بەرێز شێخ عەلی قەرعاوی کرد.


لە دانیشتنەکەدا شاندی ناوبراو باسیان لە ئامانجی سەردانەکەو بەرز نرخاندنی رۆڵ و پێگەی یەکێتی زانایان کردو تیشکیان خستە سەر دوا پێشهات و دۆخی هەنووکەی عیراق بەگشتی و ئەرک و بەرپرسیارێتی دامەزراوەو کەسایەتیە ئایینیەکان لە سەقامگیری کۆمەڵگە و یەکتر قبوڵکردن.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان، ئاماژەی بە رۆڵی دامەزراوەی ئایینی و خزمەت و هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان و پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ دەزگاو دامەزراوە ئایینی و زانستیەکان کردەوە، لەو سۆنگەوە تەئکید لە کاری پێکەوەیی و پیشەیی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.