بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەپانێڵێکدا بابەتێک پێشکەش دەکات لە شاری سلێمانی

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 27/11/2021 ڕێکخراوی (یاساو ژیان بۆ وشیاری یاسایی) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پانێڵێکی ڕێکخست لە هۆڵی ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی بەئامادە بوون چەندین لێپرسراوی دام و دەزگاکانی حکومەت و پارێزەران و نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان .


لەپانێڵەکەشدا بەڕێز مامۆستاشێخ وەهاب سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بابەتێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد بەناونیشانی (پێگەو ڕێزی ژن لە ڕوانگەی ئیسلامەوە) کەتێیدا چەندین چەمکی گرنگ و تایبەت بەماف و ئەرک و پێگەی ئافرەتانی ڕوون کردەوە لە ڕوانگەی دەقەکانی قورئانی پیرۆزو فەرمودەکانی پێغەمبەرەوە(درودی خوای لێبێت) باسی لەڕێزی ئافرەتان کرد لەکۆمەڵگەی کوردیدا بەدرێژایی مێژووی نەتەوەکەمان بەشێوەیەک کەگرنگی تەوەرەکانی بابەتەکە جێی سەرنجی ئامادەبووان بوو .


هاوکات لە گەڵ ڕێکخستنی پانێڵەکەدا پێشانگایەکی وێنەی گرافیکی تایبەت بە مەینەتی و ئازارەکانی ژنان کرایەوە کەلەلایەن پارێزەر ڕۆژگار و کەژی هەڵەبجەییەوە ئامادە و سەرپەرشتی کرابوو .