سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی ئافرەتان دەکات و سەرۆکی هەرێمیش ستایشی رۆڵی زانایان دەکات

ئەمڕۆ ٢٠٢١/١١/٢٨ د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری لە کۆنفڕانسی " یەکسانی جێندەری و ستراتیژییەتی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان" کرد، کە لەلایەن زانکۆکانی سەڵاحەددین، سلێمانی، دهۆک، و زانکۆی کوردستان لە هەولێر، بەڕێوەچوو.


لەم کۆنفرانسەدا کە ژمارەیکی بەرچاوو لە بەپرسانی باڵای حکومەت و پەرلەمان و نێردەو نوێنەری وڵاتان و رێکحراوەکانی ئافرەتان و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدار بوون، بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا بە گرنگیەوە باسی لە رۆڵی زانایان کردو گوتی: دەمەوێ سوپاسێكی تایبەتی مامۆستایانی ئایینیش بكەم كە لەو كاتەدا یارمەتییەكی یەكجار زۆری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان دا بۆ تێگەیشتنی زیاتری كۆمەڵگە لە مافەكانی ئافرەتان، هیوادارم هەردەم بەردەوام بن، بە بەردەوامی كۆمەڵگە تێبگەیەنن لەسەر یەكسانی، مافی ئافرەت، توندوتیژی، ئەوە دەبێت ببێتە بەرنامەی ڕۆژانەتان پەنا بەخوا.


لەسەر بەشداریکردنی لەم کۆنفرانسە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە لاپەرەی خۆی لە فیسبووک نوسیویەتی: دەستخۆشی و سوپاسێکی گەرم لە جەنابی سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ بەرزنرخاندنی رۆڵی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە میانەی وتارەکەی لە کۆنفرانسەکەو دووپاتی دەکەینەوە، کە زۆربەی هەرە زۆری حاڵەتەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان پەیوەنییان بە نەریتی کۆمەڵگەوە هەیە نەک بە ئاینی ئیسلام.