به پێی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایوان ده‌ركه‌وتووه، كه له ساڵی 2009 دا، زیاتر له (4000) كه‌س خۆیان كوشتووه، به‌مه‌ش له هه‌ر دوو كات ژمێرێك حاڵه‌تێكی له‌و شێوه له‌ناو ئه‌و وڵاته تۆمار ده‌كرێ.
رۆژنامه‌ی(قودسی عه‌ره‌بی) رایگه‌یاندووه، به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایوان ناوی (4063) كه‌س تۆمار كراوه، له ساڵی رابردوو له تایوان، كه به‌هۆی خۆ كوشتنه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌و رێژه‌ش به‌به‌راود له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو به‌ره‌و دابه‌زین هاتووه، چونكه ساڵی 2008 ڕێژه‌كه 17,9% بووه، به‌ڵام له‌ساڵی 2009دا ڕێژه‌كه بووه‌ته 17,6%، هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: له ساڵی 1982وه، خۆكوشتن به نۆیه‌مین هۆكاری مردنی مرۆڤه‌كان دێت له‌و وڵاته‌داو ڕێژی پیاوانیش زیاتره له هی ئافره‌تان.
به‌ڕێوه‌به‌ری راوێژكاری ڕێكخراوی تایبیه لایف لاین، هۆكاری ئه‌و خۆكوشتنانه‌ی بۆ بێكاری‌و پیری‌و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان گێڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له ڕاوێژیان به 60 هه‌زار كه‌س كردووه، به مه‌به‌ستی گه‌شتنه چاره‌سه‌رێك له‌و باره‌وه.
شایانی باسه له وڵاتانی ئاسیا یابان به‌رزترین ڕێژه‌ی خۆ كوشتنی لێ تۆمار كراوه، كه له ساڵی رابردوو 32845 كه‌س هه‌وڵی خۆ كوشتیان داوه.
|