شاندێکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

 ئەمرۆ 19ی1ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرکی یەکێتی زانایان، بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆو مامۆستا مەلا حسن خؤشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا عیماد مەلا فائز ئەندامی سەرکردایەتی پێشوازیان لە شاندێکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان کرد.


شاندەکە پێکهاتبوو لە بەرێزان کەریم بەحری سەرۆکی شاندەکەو یاوەری کاک نعمت عبدالله و کاک عبدالرحمن کوردەو کاک شێردل ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی پەرلەمانتارانی کورستان.


لە دانیشتنێکی دۆستانە کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەست بەهەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کراو تەئکید لە زەرورەتی کاری هاوبەش و هەماهەنگی  کرایەوەو لە لایەن شاندی ناوبراویشەوە رۆڵی یەکێتی زانایان لە پرسە ئایینی و نیشتمانیەکان بەرز نرخێندرا.