شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەکات 

ئەمرۆ ۱٠ی۵ی۲٠۲۲ بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەڕیزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عمر ملا حان مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی، سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانیان کردو لە لایەن بەرێز د.عیرفان عبدالعزیز رابەری گشتی و بەرێز د.عبدالله وەرتی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی بە گەرمیەوە پێشوازی کران.

لە دانشتنەکەدا کۆمەڵێک پرس و پێشهاتی هەنوکەو پەیوەست بەهەردوولاو دۆخی کوردستان و ناوچەکە باسی لێوە کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە پێناو ئامانجە گشتی و نیشتمانیەکان کرایەوە.

دواتر باس لە رۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی کرا، کە هەمیشەو بەهەستی بەرزی دینداری و نیشتمانی خزمەت دەکەن و لە بڵاو کردنەوەی پەیامی میانرەوی و ئاشتی کۆمەڵایەتی جێدەستیان دیارە.