شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی کونسوڵگەری فەڵەستین لە شاری هەولێر دەکات

ئەمرۆ 15ی5ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر مەلا حسن مرۆو مامۆستا مەلا حسن خۆشناو و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی کونسوڵگەری فەڵەستینیان لە شاری هەولێر کرد.


لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە چەند پرس و پێشهاتێکی ناوچەیی و پیشەیی کراو جەخت لەو پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە، هەروەها شاندەکە پرسەو هاوخەمی خۆیان گەیاندە کونسوڵی فەڵەستین بۆ لەدەستدانی خانمە رۆژنامەوانی تیمی کەناڵی ئەلجەزیرە شیرین ئەبو عاقلە فەڵەستینی، کە لە چەند رۆژی رابردوو بە دەستی هێزەکانی ئیسرائیل و لە کاتی رووماڵی هەواڵیمەیدانی کوژرا.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز نەزمی حزوری کونسوڵی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان سەردانی شاندی یەکێتی زانایانی بەرز نرخاندو ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی زانایانی ئایینی لە کوردستان دا، لە خزمەتکردن و هەماهەنگی و پەیامی مرۆڤدۆستیان.