شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی کونسوڵگەری ئیماراتی عەرەبی لە هەولێر دەکات

ئەمرۆ 15ی5ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر مەلا حسن مرۆو مامۆستا مەلا حسن خۆشناو و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی کونسوڵگەری میرنشینی ئیماراتی عەرەبی لە شاری هەولێر کرد.


ئامانج لەو سەردانە گەیاندنی پرسەو هاوخەمی یەکێتی زانایان بوو بە کونسوڵگەری وڵاتی ئیمارات و لەرێی ئەوانیشەوە بۆ گەلی ئیمارات، بۆ کۆچی دوایی میری سەرۆک شێخ خەلیفە بن زاید ئال نهیان سەرۆکی وڵاتی ئیمارات، کە لە رۆژی هەینی 13ی5ی2022 کۆچی دوایی کرد.


لەلایەن خۆیەوە بەرێز شێخ ئەحمەد ئەلزاهیری سەرکونسوڵی گشتی ئیماراتی عەرەبی لەهەولێر سوپاسی خۆی ئاراستەی شاندەکەو زانایانی ئایینی لە کوردستان کرد، کە بەشداری پرسەو هاوخەمی ئیماراتیان کردووەو ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو مێژوو و پەیوەندییەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات هەیە.


شایەنی باسە شێخ خەلیفە بن زاید ئال نهیان ماوەی 18 ساڵە سەرۆکی ئیماراتەو شەشەم حاکمی شازدەیەمی ئیماراتی ئەبو زەبی بووەو باوکیشی دامەزرێنەری وڵاتی ئیمارات بووە.