شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی سەردانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات

ئەمرۆ 15ی5ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی 60مین ساڵەی دامەزراندن سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد.


لەم سەردانەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی ساڵیادی ئەم رێکخراوەی ئاراستەی سکرتێرو دەستەی سکرتاریەت و تەواوی مامۆستایانی کوردستان کردو ئاماژەی بە رۆڵ و خزمەتی مامۆستایان کرد لە هەرێمی کوردستان کە ئەرکێکی گەورەو گرنگیان لەسەر شانەو هۆکاری پێشکەوتنی زانستی و کاروانی رۆشنبیری و پەروەردەو پێگەیاندنن، لەهەمان کات رایگەیاند کە یەکێتی مامۆستایان خاوەن مێژووێکی دیارو هەڵوێستی نیشتمانی و هەنگاوی پیشەیی زۆرە.


لەلایەن خۆیەوە سکرتێری یەکێتی مامۆستایان سۆپاسی هەست و هەڵوێست و سەردانی یەکێتی زانایانی بەرز نرخاندو پاڵپشتی زانایانی بۆ مامۆستایان بە گرنگ و پێویست وەسف کردو، هەردوولاش تەئکیدیان لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.