سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ 1ی2ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەرێز ماۆمستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵالی و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا عماد مەلا فائز ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتواو سەرکردایەتی یەکێتی زانایان لقی هەولێری یەکێتی زانایانی بەسەر کردەوە.


لە دانیشتنێکدا وێڕای خۆشحاڵی ستافی لق بە سەردانەکەی شاندی ناوبراو باس لە چەند پرسێکی پەیوەستی پیشەیی و رەوشی ئایینی و زانایانی ئایینی کرا.