لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2023/2/1 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا صدیق حمەرشید بەرپرسی فتوای هەڵەبجە و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجە و هەورامان دانیشتنی  ئاسایی خۆی ئەنجامدا .


لەدانیشتنەکەدا بەڕێز بەرپرسی لق وتەیەکی پێش کەش کردو تیایدا سوپاسی سەرجەم ئامادەبوان و مامۆستایانی مینبەرو میحرابی کرد کە دڵسۆزانە لەخەمی دین و ڕەوشتی ڕەسەنایەتی کوردیدان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .


پاشان باسی کارو چالاکی لق کراو دواتر هەریەک لەئامادەبوان باسیان لەکارو چالاکی بەشەکانیان کرد و بەسەرنج و پێشنیارەکانیان دانیشتنەکەیان بەهەمدارترکرد ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان