بەرهەمی نوێ

لە میانەی بایەخدان بە چالاکیە زانستی و فیقهیەکان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرهەمێکی تازەی بەناونیشانی: (دروستی بەکارهێنانی ووشەى (خودا) لەجیاتی ووشەى (اللە) لە ئاخاوتن و نوسين و ئامۆژگاری و پەرسشەكان ـ توێژینەوەیەکی بەڵگەداری فیقهی بەراووردكارييه) چاپ و بڵاو کردەوە.


ئەم بەرهەمە بەرێز پ.د.حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان نووسیویەتی و تێیدا باس لە  دروستی و بەکارهێنانی زاراوەی (خودا) لە زمانی کوردیدا لە بری  واتای زاراوەی (اللە) لە زمانی عەرەبیدا دەکات.


نووسەر لە پێشەکی ئەم نووسینەی دەڵێت: حەزم کرد توێژینەوەیەکی وورد و دروست لەو رووە ئەنجام بدەم و ئەو راستیە بخەمە ڕوو، نا دروستی ئەو تێنەگەشتنە بسەلمێنم بە بەڵگەی قورئان و سوننەت و رای زانايانی بەرزی ئیسلام.


هەروەها دەڵێت: جێگەى باسه كه ئەم توێژینەوەیە جگە لەوانەی کە رابوورد چەندین چەمکی پەیوەستدار بەو بابەتانەوە لە خۆ دەگرێت، هەمویشی بە شێوازی فیقهی بەراوردکاری پاڵپشتن بە بەڵگەکانی قورئان و سوننەت و دەقە شەرعییەکان..


 


بۆ بینینی تەواوی بەرهەمەکە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/partuk/WSHAYXUDA.pdf