بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 19ی3ی2023 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری دهۆک مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری پارێزگای دهۆک (مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری)مان پێگه‌یشت، کە دەکاتە باوکی مامۆستا مەلا احمد بەرواری.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


19ی3ی2023