ئەمرۆ 27ی3ی2023 ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دوای دیراسەو هەلسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستای کۆمەڵگەو موسڵمانان، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (7,200,000) حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.
ورده‌كاری ئه‌م فه‌توایه‌و درێژه‌ی بنه‌ماو به‌ڵگه‌كانی له‌م لینکەی خوارەوە دایە:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26607 |