لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات

رۆژی شەممە بەرواری 2023/5/13 وەفدێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان  بەسەر پەرشتی بەڕێز مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەیاوەری وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە زۆر بەڕێز  مامۆستاشێخ ئارام شێخ جمال بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە و مامۆستا صدیق حمەرشید بەرپرسی فتوای هەڵەبجە و مامۆستا غالب کارگێڕی لق و مامۆستا محمد قادربەرپرسی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداریان کرد لە کۆبونەوەیەک کەسازکرابوو لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق /لیژنەی ئەوقاف بە سەرۆکایەتی بەڕێز: (د.محمود المشهدانی ) وبە هاوبەشی لەگەل هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانیداڕێک خرابوو .


لە دانیشتنەکەدا پێشنیار و داواکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە و هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە  پێشکەشی وەفدەکە کرا ...


 


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان