لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات

ڕۆژی دووشەمە ۲۹/ ٥ / ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌ باره‌گای لق؛ کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لق و بە ئامادەبوونی سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سنوورەكە بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆو راگۆرینەوە لەسەر چەند پرس و تەوەری ئایینی و كۆمەڵایەتی كرا و چەندین باردوخ و كەشی هەنووكەیی ناوچەكە قسە و باسیان لێوەكرا، دواتریش سەركەوتووانە كۆتایی پێهات.