لقی هەولێری زانایان لەگەڵ بەرپرسی ناوچەكانی سنوورەكەی كۆدەبێتەوە

رۆژی چوارشەممە 2023/5/31 بەڕێز شێخ موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی ناوچەکانی یەکێتی زانایانی سنوری لق هەولێر کۆبووەوە.


ئەمەو سەرەتای کۆبونەوەکە، بەڕێز شێخ موسی باقلانی وێرای بەخێرهاتنیان، دەستخۆشی لە کارو چاڵاکیەكانی بەرپرسانی ناوچەكرد و ماندوبونیانی بەرز نرخاند.
دواتر باسی لە جەند تەوەرێکی هەنوکەیی کرد بۆ زیاتر خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی پایەدار و ڕێکخستنەوەی کاروباری لێژنەناوچەکانی سنوری لقی هەولێری یەکێتی زانایان.


دواتر بەڕێزان بەرپرسی لێژنە ناوچەکان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد بە خستنەڕوی پێشنیار و داواکاری زانایانی سنورەکانیان و سەركەوتووانە كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هات.