مامۆستا مەلا عەبدولقادر تەوێڵەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات


رۆژی ۲٦ی۸ی۲٠۲۳ کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی مامۆستا مەلا عەبدولقادر تەوێڵەیی كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:



به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عەبدولقادر تەوێڵەیی

بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی (مامۆستا مەلا عەبدولقادر تەوێڵەیی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.

به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.



انا لله وانا الیه راجعون



یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

۲۷ی۸ی۲٠۲۳