بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی 53 ساڵەی دامەزراندنیەوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەکی گرنگ و تایبەت بڵاو دەکاتەوەو تەئکید لە بەردەوامی کارکردن لەسەر ئەو ئامانجانە دەکاتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
((وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ)) آل عمران:103.
به‌بۆنه‌ی تێپەڕبوونی 53 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان؛ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم لەخۆمان و سەرجەم زانایانی بەرێزی ئایینی لە کوردستان و گەلی کورد بەگشتی ده‌كه‌ین.
یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی له 21/9/1970 له پێناو خزمه‌تی ئیسلام و دۆزی ره‌وای گه‌لەکەمان و خزمه‌تی زانایانی ئایینی و کۆمەڵێک ئامانجی گرنگ له شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زراوە.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌ڵێن به مامۆستایانی ئایینی‌و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستمان ده‌ده‌ین، بەردهوام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و ئامانجانەی له سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ری دامه‌زرا، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له وه‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی مامۆستایانی ئایینی‌و پاراستنی بەهاو بنه‌ما ئایینیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و، قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی دینداری له نێو تاكه‌كانی كۆمهڵگاو پشتیوانیكردن له مافه نهتهوهییو نیشتیمانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، کە سوپاس بۆ خوا‌و هەوڵی زانایان؛ تا ئەندازەیەکی زۆر توانیومانە بە ئەرکی خۆمان هەڵبستین و ئامانجەکانمان بێنینە دی، جەختیش دەکەینەوە لەبەرچاوگرتنی گوزەرانی خەڵک و زانایانی ئایینی و دامەزراندنی مامۆستایانی خۆبەخش پێویستەو ئومێدمان وایە هەوڵەکان بە ئەنجام بگەن.
لەم ساڵیادە تەئکید لە پەیامی دینداری و میانڕەوی و پێکەوەژیان و بەردەوامی لەسەر رێبازی گەورە زانایانی ئیسلام و زانایانی کورد لەرووی مەزهەبی و عەقیدەیی دەکەینەوەو جارێکی تریش پاڵپشتی خۆمان بۆ بە فەرمی ناساندنی مەزهەبی ئیمامی شافیعی دووپات دەکەینەوە، دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەک داکۆکیکارو پارێزەری هێڵە گشتیەکانی خزمەت بە ئیسلام و رێبازی زانایان و بەها باڵا‌و کۆمەڵایەتیەکانی گەلەکەمان دەبین.
لەکاتێکدا ئێمە ئەم یادە دەکەینەوە هەرێمەکەمان بە قۆناغێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، کە پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە بکەن و ناکۆکیەکان و بەرژەوەندییە حزبی و کەسیەکان وەلاوە بنێن و، ڕەچاوی برایەتی نێو خۆیی بەرژەوەندی گشتی و یەکهەڵوێستی نیشتمانی بەرووی دەرەوە بکەین.
دووباره ئه‌م یاده له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین و رۆڵی یەکە یەکەی زانایانی قەدرگران لەمەیدانی ئایینی و پیشەیی بەرز دەنرخێنین و سوپاسی ئەرک و ماندووبوونیان دەکەین، هیوای ئایینده‌یه‌كی باش‌و پڕ له ئاشتی و برایه‌تی بۆ كورد‌و كوردستان دەخوازین، خوای گەورە پشتیوان بێت.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20ی9ی2023 |