سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات

لە پەیامێکدا بەرێز ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


پەیامی پیرۆزبایی


لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان دا ، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و تەواوی مامۆستایانی ئاینیی کوردستان دەکەم.


لەم یادە دا، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن ، ڕۆڵی دیاری ئەم یەکێتییە و مامۆستایانی ئاینی لە بڵاوکردنەوەی کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئەو بنەما پیرۆزانەی لە پێناوی دا دامەزراوە بەرز دەنرخێنین و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازم .


د.ئومێد سەباح


سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران


٢٠٢٣/٩/٢١