یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات

لە پەیامێکدا بەرێز رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: 


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەبۆنەی 53مین ساڵیادى دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزیی ئیسلام لە كوردستان دەکەم


لەم یادە پیرۆزەدا جێی خۆیەتی باس لە دەوری گرنگی مامۆستایانی ئاینی بکەین کە لە ھەموو قۆناغ و سەردەمێک ھەمیشە پێشەنگ بوون لە بلاوکردنەوی پەیامی راستگۆیی و دین و بنەماکانی کلتوری کوردەواری و نیشتمان پەروەری .



رێباز حەملان


یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان


2023.9.21