لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات

ئەمڕۆ چوارشەمە۱٥ - ۱۱ - ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لەهۆلی لق بەبەژداری کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانا و بەئامادەبونی بەڕێزان ( د. پشتیوان سرێشمەی) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ( د.عبداللە شێرکاوەی) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازکرد .


سیمینارەکە لەلایەن بەرێز د.مادح ملا محمد بەرزێوەیی بەناونیشانی (جێبەبەجێ کردنی ڕێنماییە شەرعیەکان بە گوێرەی مەزهەبی ئیمامی شافیعی لە مزگەوتەکانی کوردستان هۆکاری تەبای میللەتی کوردە) پێشکەش کرا.


پاشان هەریەک لەبەڕێزان ( دکتۆر مادح ) و ( دکتۆر پشتیوان ) وڵامی پرسیارو سەرنجی ئامادەبوانیان دایەوە ...